کێن ئەو کەسانەی زۆر تووشی ئەنفلۆنزا دەبن؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
د. ئاوات واژەیی، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان باسی ئەو كەسانە دەكات، كە زیاتر تووشی پەتا و ئەنفلۆنزا دەبن و دیارییان دەكات:
1- ئەوانەی بەرگری لەشیان بە هۆکاری جۆراو جۆر کەمی کردووە شێرپەنجەو چارەسەری کیمیایی ، ئایدز ، دەرمانەکانی وەک ستیرۆید ، ئەمانە زیاتر تووش نەخۆشیەکە دەبن .
2- نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک ڕەبۆ ( تەنگە نەفەسی ) شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ ، ئەمانە زیاتر ماکەکانی ئەنفلۆنزایان تیا دەرئەکەوێت .
3- ئەوانەی لە بواری پزیشکی و نەخۆشخانەکان کاردەکەن یاخود کاریان بەخێوکردن و چاودێری مناڵە ، زیاتر ئەم ڤایرەسە دەشێت پێیان بگات .
4- ئەوانەی لەشوێنە قەرەباڵغەکان و ڵەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی تر لەشوێنێکی داخراودا دەژین زیاتر دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبن.
5- مناڵ و نەوجەوانان بەرلە پێگەیشتن و کامڵ بوون لەگەڵ ئەوانەی کە بەساڵاچون و تەمەنیان لەسەروی ٦٠ ساڵیەوەن ، چونکە ئەمانە بەرگری لەشیان بە باشی کار ناکات ڤایرەسەکە ئاسانتر کاریگەری خۆی دروست دەکات .
6- ژنی دووگیان زیاتر تووش دەبن بە تایبەت لەدوای سێ مانگی یەکەمی سکپڕییەکەی .
|