کەنەکە بۆ ترهمپ: كورد سەرباز و نۆکەری هیچ وڵاتێك نیه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
340 جار خوێنراوەتەوە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) لهبارهی وتهكانی ترهمپ، رایگهیاند، ئهو وتانهی سهرۆكی ئهمریكا "بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێدێت". بێگومان ئاشکرایە هەندێک هێزی نەیاری کورد پلانی دژە کورد بەڕێوەدەبەن، دهشڵێت، "سەرباز و نۆکەری هیچ وڵات و کەسێک نین. لە پەیوەندییەکانماندا پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین و وابەستەی بەها مرۆییەکانین، تاوهكو کۆتاییش لەسەر ئەم بەهایانە بەردەوام دەبین".
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان له راگهیهندراوێكدا لهبارهی لێدوانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا پهیوهست به كورد، كه وێنهیهكی بۆ خهندان نێردراوه، رایگهیاند، "ماوەیەکە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: (چەکماندا بە کورد بۆ ئەوەی بگاتە دەستی نەیارانی ڕێژیمی ئێران، بەڵام کورد ئەو چەکانەی پێنەداون و بۆ خۆیان هێشتویانەتەوە) ترەمپ چەندین جار و بە شیوازی جیاوا ئەو لێدوانەی دوبارە کردوهتەوە و بە توندی لەسەر کورد دەئاخڤێت، ئەم هەڵوێست و رەفتارە بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێ دێت. بێگومان ئاشکرایە هەندێک هێزی نەیاری کورد پلانی دژە کورد بەڕێوەدەبەن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە. ڕۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر بردوە، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا هەمو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت".
له پهیامهكهدا هاتوه، "ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم هەڵوێست و گوتارانە قبوڵ ناکەین و بە مەترسیداری دەیبینین. ئەم چیرۆکی چەک بە کورد دانە چەندە ڕاستە یان نا، دەبێت ڕون بکرێتەوە. ئێمە دەزانین ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانن لەم جۆرە مامەڵانەدا بەشدار نەبون و نین و ئێمەش وەک کۆنگرە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەم کارە نییە".
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دهڵێت، "بەڕێز ترهمپ نابێت هەمو کورد تاوانبار بکات و ڕونیشی بکاتەوە کە لەگەڵ چ لایەنێک لە کورد ئەم مامەڵەیەی کردوە، ههروهها پێویستە ئەو لایەنە کوردیانەی لەم بارەیەوە لەژێر گوماندان، بێنە دەنگ و ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا و ڕونبکەنەوە".
ئهوهش خراوهتهڕو، "ئێمەی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا بۆ ئازادی خەبات دەکەین، لەم خەباتەدا پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دادەمەزرێنین و دەمانەوێت دۆستەکانمان زیاتر بکەین پشتگیریی بۆ دۆزەکەمان فراوانتر بکەین. ئێمە سەرباز و نۆکەری هیچ وڵات و کەسێک نین. لە پەیوەندییەکانماندا پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین و وابەستەی بەها مرۆییەکانین، تاوهكو کۆتاییش لەسەر ئەم بەهایانە بەردەوام دەبین".
|