مەترسییەکی دیکەی ڤەیپ ئاشکرا دەکرێت

11   کاتژمێر پێش ئێستا  60 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا دەریدەخات، جگەرەی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی هەمان کاریگەریی مەترسیداری هەیە و نابێت وەکو جێگرەوە بەکاربهێندرێت. 
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی مانچێستەر میترۆپۆڵیستان لە ئینگلاند بۆماوەی دوو ساڵ لەسەر دوو گرووپ کراوە کە دانەیەکیان تەنیا جگەرەی ئاسایی و ئەوەی دیکەیان ڤەیپکی کێشاوە، دەرکەوتووە کە هەمان کاریگەرییان هەبووە لەسەر مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ و پەککەوتنی ئەندامەکانی جەستە.
 
د. ماکسیم بۆیدان، پسپۆڕی دڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە هەندێک باردا جگەرەی ئەلیکترۆنی زۆر زۆر مەترسیدارترە لە جگەرەی ئاسایی، چونکە زیاتر دەکێشرێت و تام و بۆنی پەسندکراوترە.
 
هەرچەندە ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەتواندرێت جگەرەی ئەلیکترۆنی بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بەکاربهێندرێت، بەڵام لەژێر راوێژی پزیشکی پسپۆڕ!
 
بەپێی NHS، ئێستا پێنج ملیۆن و 100 هەزار بەکارهێنەری جگەرەی ئەلیکترۆنی لە بەریتانیا هەن و زۆرترینیاشیان تەمەن 16 بۆ 24 ساڵن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە