ئەو کەسانە کێن کە پێویستە کوتانی ئەنفلۆنزا بکەن ؟
4 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
کوتانی ئەنفلۆنزا یەکێکە لە بەسوودترین ئامرازەکان بۆ بەرگری کردن دژی پەتای وەرزی بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجەیان هەیە، بەو پێیەی کە ئەو کەسانە بەرگری جەستەیان لاوازە و پێویستە خۆیان بپارێزن لە پەتا وەرزییەکان.
کێ گرنگە خۆی بکوتێت؟
1- نەخۆشێک کە بەرگریی لەشی لاواز بێت وەکو: نەخۆشی شەکرە، نەخۆشێک لەسەر دەرمانی کیمیایی یان دەرمانی بایۆلۆجی بێت، نەخۆشێک کە خۆی خوێنی تووشبووە بە کەمی بەرگری.
2- نەخۆشەکان کە سنگیان ناساغە: ڕەبوو، هەوکردنی درێژخایەن بە هۆی جگەرە کێشانەوە.
3- کەسێک کە لەکەرتی تەدرووستی کار بکات.
4- منداڵ لە پێش قۆناغی تەمەنی چوونە قوتابخانە ( لای خۆمان باو نییە).
5- ئافرەتی دووگیان.
بەڵام پێویستە بزانرێت کوتان بۆ ئەوە نییە کە لە سەدا سەد پەتاکە نەگریت، بەڵکو ئەگەری گرتنی زۆر کەم دەکاتەوە، یان گەر بیشیگریت بە سووکی دەرباز دەبیت لێیی، هەروەها کوتان هەمووی سەلامەتە، بەڵێ هەندێکیان زۆر زۆر بە دەگمەن لەوانەیە کاریگەری لاوەکیان هەبێت، بەڵام تووش بوونت بە نەخۆشییەکە خراپترە، ئەم کوتانی دژە ئینفلوێنزایە ماددەی زیندووی تیا نییە، بۆیە ئاستی سەلامەتیی زۆرە.
|