نیشانەکانی کونبوونی گەدە و دوانزەگرێ چییە؟
16 کاتژمێر پێش ئێستا
703 جار خوێنراوەتەوە
کونبوون و برینداربوونی گەدە و دوانزەگرێ یەکێکە لە حاڵەتە باوەکانی نێو خەڵک و پێویستە ئەو کەسانەی ئەم کێشە تەندروستییەیان هەیە وریا بن و چەند نیشانەیەک هەیە کە دەبێت چاودێری بکرێت، وەک:
1- ئازارێکی کتوپڕ و تیژ لە سکدا.
2- ئاوسان یان ڕەقبوونی ماسولکەکانی سک.
3- سکچوون و ڕشانەوە يان قەبزی.
4- لەرز و تا.
5- خێرا لێدانی دڵ و لاوازی.
دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن:
1- دەکرێت دەستنیشانکردنی لە رێگەی پشکنینی چارەخوازەکە خۆی و ناردنی بۆ پشکنینی تیشکی وەکو سۆنار و (x-ray) و (CT-scan) بکرێت.
2- بەزۆری نەشتەرگەری بەپەلە پێویستە بۆ داخستنی کونەکە و پاککردنەوەی بۆشایی سک.
ڕێنماییەکانی خۆپاراستن ئەمانەن:
1- زوو چارەسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆک بکە.
2- دوور بکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن بەبێ ئامۆژگاری پزیشکی.
3- وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنووردارکردنی خواردنەوەی کحول.
4- خواردنی ژەمە تەندروستەکان وهەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
|