نیشانەکانی هەوکردنی زراو کامانەن ؟
3 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
هەوکردنی زراو بە زۆری بەهۆی بەردی زراوەوە ڕوودەدات کە بۆری زراو دەگرێت و دەبێتە هۆی هەوکردن، د. هاوار نەقشبەندی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم بابەتەدا نیشانەکانی هەوکردنی زراو ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- ئازارێکی زۆر لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک، کە ئازارێکی کتوپڕ و تیژە و لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ سەر شانی ڕاست یان پشت، کەزۆرجار دەکرێت پاش خواردنی ژەمە چەورەکان خراپتر ببێت.
2- تا و لەرز.
3- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
4- زەردوویی (زەردبوونی پێست یان چاو): لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر بۆری زەرداویش گیرا لەگەڵ هەوکردنی زراودا.
5- ئاوسانی سک و غازات.
6- پیسایی ڕەنگی کاڵ یان ڕەنگی میزی تۆخ – لە حاڵەتە سەختەکاندا.
|