چۆن خۆمان لە قەبزی بپارێزین؟
3 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
وەک ئاشکرایە قەبزی حاڵەتێکی باوی کۆئەندامی هەرسە و پێویستە پشتگوێنەخرێت بۆ ئەوەی پەل نەکێشێت بۆ ماکەکانی دواتری ئەم حاڵەتە کە چارەسەرکردنی قورس دەبێت.
د.هێمن مەحموود پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا ڕێگاکانی خۆپارستن لە قەبزی رووندەکاتەوە بریتین لە :
1- خواردنەوەی ئاوی زۆر.
2- خواردنی سەوزە و میوە و شۆربا و شلەمەنی.
3- ڕۆژانە بە پێ ڕێکردن و وەرزش کردن.
4- پاڵنەکەوتن و نەخەوتن دوا بە دوای نان خواردن.
5- دوورکەوتنەوە لە خواردنی وشک وەک نانی وشک و برنجی وشک یان نان و برنج پێکەوە.
6- دورکەوتنەوە لە شیرینی و خواردنە خێراکان.
7- خواردنی زەڵاتە بە کەوچکێک زەیتی زەیتونەوە.
- هەموو ئەمانە وا دەکەن گەدە و ڕیخۆڵەکانت و کۆئەندامی هەرست سەلامەت و تەندروست بن وە کەمترین کات توشی قەبزی ببیت.
|