بەرهەمەکانی جوانکاریی پێست بۆ نەوجەوانان مەترسیدارن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی نۆرز وێسترن لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارهێنانی کرێمی پێست لەلایەن نەجەوانان زیان بە پێست دەگەیێنێت و لە داهاتوودا رەنگدانەوەی زیانەکانی دەبینرێن.
لێکۆڵینەوەکە لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، کرێمی پێست بۆ نەوجەوانان زیان بە پێست دەگەیێنێت و دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پیست، هەوکردن و هەستەوەریی پێست لە داهاتوودا.
د. دیردری هوپە، پزیشکی پێست لە زانکۆکە دەڵێت، "پێویستە نەوجەوانان لە هەموو بەرهەمە جوانکارییەکان دوورکەونەوە، باشترین چارەسەر بۆ پارێزگاریکردن لە پێستی منداڵان خەوڕێکی و خۆراکی تەندروستە".
د. دیردری هوپە ئاماژە بەوەدەکات: زۆرجار نەوجەوانان ڤیتامین سی بەکاردەهێنن بۆ پێستیان ئەمەش پێویست نییە و دەکرێت زیانی هەبێت.
|