یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگدا داوای ئەستێرەیەکی عێراق دەکات

4   کاتژمێر پێش ئێستا  39 جار خوێنراوەتەوە

یانەیەکی بەنێوبانگی بەریتانیا داوای ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراق دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بیباتە ریزەکانی.
 
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا و سکۆتلاند، یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلاندی کە یەکێک لە بەنێوبانگترین یانەکانی ئەو وڵاتەیە و داوای عەلی حەمادی، هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی دەکات.
 
راسڵ مارتن، راهێنەری یانە سکۆتلاندییەکەیە و بە تواناکانی ئەو یاریزانە سەرسامە، داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە کار بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکەی بکەن و یەکێک لەو یاریزانانەشی کە داوای دەکات عەلی حەمادییە.
 
عەلی حەمادی، تەمەنی 23 ساڵە، یاریزانەکە لە یانەی ئیپسویچ تاون یاری دەکات، وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن چووە یانەی ستۆک سیتی لە چامپیۆنشیپ، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە یانەی ئیپسویچ تاون، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەهێز نییە بۆ مانەوەی یاریزانەکە لەو یانەیە و ئەگەری زۆرە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا ریزەکانی ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت.
 
سەرەڕای ئەوەی هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە، نزیکەکانی عەلی حەمادی دەڵێن، ئەگەری هەیە وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە لە خولی سکۆتلاند و یانەی گلاسکۆ رێنجەرز بێت.
 
عەلی حەمادی، لە وەرزی 2024-2025 بووە یەکەم یاریزانی عێراق لە پرێمەرلیگدا یاری بکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیپسویچ تاون لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 2 ملیۆن و 50 هەزار یۆرۆیە.
 
یانەی گلاسکۆ رێنجەرز، یەکێک لە دێرینترین یانەکانی سکۆتلاندە و تەمەنی 153 ساڵە، لە وەرزی نوێدا یانەکە بەشداری لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگدا دەکات، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا پلەی دووەمی خولی سکۆتلاندی بەدەستهێنا، بەمەش لە ئەگەری رۆیشتنی هێرشبەرە عێراقییەکە بۆ ئەو یانەیە یاریزانەکە هەلی یارییکردنی دەبێت لە پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە