دەرمانەکانمان لە چ کاتێکدا بخۆین ئەگەر نەخۆشی غوددەمان هەبێت؟

4   کاتژمێر پێش ئێستا  20 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی  دەڵێت، نەخۆشانی تووشبوو بە غوددەی دەرەقی تەمبەڵ لە زۆربەی کاتەکان دەرمانی لیڤۆثایرۆکسین بەشێوەی زارەکی و بە گەدەی بەتاڵ بۆیان پێشنیار دەکرێت وەک چارەسەر.

د.عیماد سەدەرەدین پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات دەرمانەکانمان لە چ کاتێکدا بخۆین ئەگەر نەخۆشی غوددەمان هەبێت و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

نەخۆشانی تووشبوو بە غوددەی دەرەقی تەمبەڵ لە زۆربەی کاتەکان دەرمانی لیڤۆثایرۆکسین بەشێوەی زارەکی و بە گەدەی بەتاڵ بۆیان پێشنیار دەکرێت وەک چارەسەر، ئەمەش لەبەرئەوەی ماددەکانی وەک (cholestyramine resin, sucralfate, ferrous sulfate, calcium preparations, aluminum antacids, raloxifene, activated charcoal, various) و خۆراکەکانی وەک( پاقڵەمەنییەکان و خۆراک و چارەسەرە گیاییەکان) کاریگەرییان دەبێت لەسەر هەڵمژینی و دەرمانەکە بە باشی سوودی لێ وەرناگیرێت، هەروەها بوونی سیستمێکی خۆراکی پڕاوپڕ لە ماددەی ڕیشاڵی و خواردنەوەی چا و قاوە لە بەیانیاندا ڕەنگە ڕێگر بێت لە هەڵمژینی لیڤۆثایرۆکسین، بۆیە کاتێک لەگەڵ خۆراکدا دەخورێت، هەڵمژینی لیڤۆتایرۆکسین ناتەواو دەبێت.

بۆیە پێشنیار دەکەین لەم کاتانەدا دەرمانەکانیان بخۆن:

لە کاتی خەوتندا، بەمەرجێک گەدە بەتاڵ بێت.

نیو کاژێر بۆ کاژێرێک پێش پارشێو.

هەرچی نەخۆشانی تووشبوو بە غوددەی دەرقی خێرایە بە ئاسایی و بەبێ گۆڕینی کاتی وەرگرتنی دەرمانەکانیان دەتوانن لە دوای ڕۆژوو شکاندن و خوانی ئێوارە یاخود دوای پارشێو خواردن دەرمانەکانیان بخۆن.

ئەم ڕێنماییە ئەو نەخۆشانە ناگرێتەوە کە غودەی دەرەقییەکەیان جۆری خێرای توندە و پزیشکەکەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، بڕێکی زۆر دەرمانی وەک چارەسەر بۆ نووسیویت، لەم حاڵەتەدا زۆرجار پزیشک پشنیاری نەگرتنی ڕۆژووت پێ دەدات ئەمەش بەهۆی لێکەوتە خراپەکانی کاتی بەڕۆژووبوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە