یەکەم دیوانی شاعیری لاوی لێهاتوو ( مازیار فایەق ) بڵاودەبێتەوە

2025-04-01  434 جار خوێنراوەتەوە

(بە کاتی دڵ) یەکەمین دیوانی شاعیری لاوی لێهاتوو (مازیار فایەق)ە، ئەو گەنجەی کە زۆرترین هۆنراوەی کراوە بە گۆرانی لەلایەن زۆرینەی هونەرمەندانی کوردستانەوە. ئەم دیوانە دەیان شیعری نوێی بە بابەت و بڕگەی جیاواز و نوێی لەخۆگرتووە.

ئەوەی شایەنی باسە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و ئاوازدانەران و نوسەران و شاعیران بۆ پشتگیری و بەردەوامی ئەم گەنجە شاعیرە لێهاتووە، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەخۆیان ڕاو سەرنجی پۆزەتیڤی پڕ لە هاندانیان ئاڕاستەی نوسەری دیوانی (بە کاتی دڵ) دەکەن .

دیوانی شیعری (بە کاتی دڵ) یەکێک دەبێ لە کتێبە نوێکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری هەولێر بۆ ماوەی (١١) ڕۆژ لە بەرواری (٠٩/٠٤/٢٠٢٥  تاکو  ١٩/٠٤/٢٠٢٥)، پاشان لەسەرجەم کتێبخانەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران .


   ئەمانەش بخوێنەرەوە