لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

5   کاتژمێر پێش ئێستا  24 جار خوێنراوەتەوە

لالە عەبدە، شێوەکاری ناسراوی کورد، بەربەیانی سێشەەمە، بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری نۆرمبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
 
ساسان عەبدە، برازای هونەرمەند، رایگەیاند، بەربەیانی سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، هونەرمەند لالە عەبدە لە تەمەنی 78 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێشتا شوێن و کاتی رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمەکەی؛ یەکلایی نەبووتەوە.
 
لالە عەبدە، لە 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ئەڵمانیا دەژیا، یەکێک لە شێوەکارە دیارەکانی کوردە و خاوەنی چەندی پێشانگەی تایبەتی و هاوبەشە لە کوردستان و وڵاتانی جیهان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە