نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا نزمترین ئاستی تۆماركرد
4 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له خوار 60 دۆلاره‌وه دابه‌زی، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دابه‌زینی له‌م جۆره‌یه له دوای 9ی (نیسان/4)ی 2021ه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له بازاڕی جیهانیدا هه‌ڵاوسانێكی به‌رچاوی هه‌بوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 1.17 دۆلار كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.92%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 59 دۆلار و 89 سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش به‌بڕی 1.24 دۆلار كه ده‌كاته 2.13%ی نرخی دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 56.98 دۆلار.
جیۆڤانی ستاونۆڤۆ شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای ی‌و بی ئێس ده‌ڵێت، "بازاڕی نه‌وت هێشتا نیگه‌رانه له لاوازی گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له چه‌ند مانگی داهاتودا به‌هۆی گرژییه بازرگانییه‌كان و هه‌روه‌ها خێرایی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك+".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بكات، ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ئاماژانه‌دایه كه سعودیه به‌نیازه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی زیاد بكات، هه‌روه‌ها داتاكانیش نیشانی ده‌ده‌ن كه له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئابوریی ئه‌مه‌ریكا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
|