سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان: پەرلەمان بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت

7   کاتژمێر پێش ئێستا  57 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان (نەوەی نوێ) ڕایگەیاند، نوسراوی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردوە و تیایدا باسی لەوەکردوە کە ئەم خولەی پەرلەمان بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێت بەهۆی هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە یەکەمین دانیشتندا.

محەمەد سلێمان، سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەڵوەشاوەیی حسابە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوە بۆ پەرلەمان دەربکرێت و وتیشی، بەرپرس نیم لەهەر رێکارێکی تری یاسایی کە دەگیرێتە بەر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە