سودانی بۆ رێبوار ته‌ها: زنجیره‌یه‌ك پرۆژه له كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كه‌ین
5 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك دوپاتیكرده‌وه، حكومه‌ت به‌نیازه زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستپێبكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له رێبوار ته‌ها مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك كرد بۆ پێداچونه‌وه به ورده‌كارییه‌كانی بارودۆخی ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه‌دا".
دەقی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سودانی:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە پارێزگاری کەرکوک دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە پارێزگاری کەرکوک بەڕێز ڕێبوار تەها مستەفا، و تاوتوێی وردەکارییەکانی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاریان کرد لە پارێزگاکە.
لە میانەی دیداەوکەدا، چەند تەوەرێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە، بە پێی بەرنامەی حکومەت خرانەڕوو.
بەڕێز سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت دەیەوێت ژمارەیەک پڕۆژە لەپارێزگای کەرکوک جێبەجێ بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی کە لە ئێستادا لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن، و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوەی ئابووری لەپارێزگاکە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
28ی نیسانی 2025
|