عێراق بە فەرمی بانگهێشتنامەی پێشکەش بە ئەحمەد شەرع كرد
9 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
٧ڕۆژ
ئەمڕۆ ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیری عێراق، بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا کرد، بۆ بەشداریکردن لە كۆنگرەی لوتکەی عەرەبی، کە بڕیارە لە (١٧)ی مانگی داهاتوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت.
فەكاك بە ئاژانسی فەرمی عێراقی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی عەبدولەتیف جەمال رەشید، سەرۆکی کۆمار، بانگهێشتنامەمان رادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا كرد، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری سوریا کۆبووەتەوە و باسیان لە پتەوكردنی هاوکارییە کلتورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان دژی هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا واژووی پەرلەمانتاران کۆدەکەنەوەو دەڵین ئەحمەد شەرع فەرمانی دەستگیر کردنی هەیە و نابێت سەردانی بەغدا بکات.
|