یه‌كێتی بڕیاریاریدا زیاد جه‌بار چاكسازی له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستپێبكات
11 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری له‌باره‌ی گۆڕانكاریه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌ركرد و به‌بڕیاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیش زیاد جه‌بار سـه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی رێكخـستنه‌وه و چاكسازی له هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌زگا حزبی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌و حزبه كۆبوه
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ (27/4) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیان بۆ زیاد جه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ستایشی ئارامی و دان به‌خۆدا گرتنیان كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه كه دڵنیان داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێكاری یاسایی و ئینزباتیی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له روداوی دوێنێدا په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانی زیاد جه‌باریاندا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد سه‌باره‌ت به بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازی له كاروباری هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌زگا حزبی و مه‌ده‌نییه‌كان كه بڕیار وایه خودی زیاد جه‌بار سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ناوبراو بكات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆیی بڕیاری پێویستیدا.
|