كۆمسیۆنی عێراق هەڵوەشانەوەی سێ حزبی ڕاگەیاند

6   کاتژمێر پێش ئێستا  1822 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی سیاسی بەهۆی سەرپێچی یاسایی ڕاگەیاند و دەڵێت، "پەیوەندیان لەگەڵ لایەنی بیانی هەبوە و هاوكاریی داراییان لێ وەرگرتون، ئەوەش پێچەوانەی یاسایە".

د.هێمن تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کۆمسیۆن ئەمڕۆ دوشەممە بەڕۆژنامەی الصباح-ی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشانەوەی سێ حزبی سیاسی و بڕیارەكەش لە ئەنجامی کۆمەڵێک سەرپێچی یاساییەوە دراوە كە لەلایەن ئەو حزبانەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە بڕیاری هەڵوەشانەوەیان، دەستبەسەر سەروەت و سامانەكانی ئەو سێ حزبەدا گیراوە و بارەگاكانیشیان لە سەرجەم عێراقدا داخراوە. 

لەبارەی هۆكاری داخستی ئەو سێ حزبەوە، بەرپرسەكەی كۆمسیۆن وتی، "پێشێلکارییەکانی ئەو حزبانە بریتی بون لە پێشکەش نەکردنی حساباتی کۆتایی وەک لە یاسادا هاتوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوكاری داراییان لە دەرەوەی عێراق  وەرگرتوە و پەیوەندیان لەگەڵ لایەنی بیانی هەبوە، ئەوەش بەپێی یاسا قەدەغەیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە