دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

2025-03-24  243 جار خوێنراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە داواکراوە رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لاببرێت.

سکاڵاکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکات، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لەماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی 2008ـی هەموارى یاسای بارى کەسی بدات.

بەگوێرەى ئەو هەموارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، لەگەڵ دانانی چەند مەرجێکی دیکە.

پێشتریش پارێزەرێک لەسەر هەمان بابەت، سکاڵای لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردبوو، بەڵام دواتر سکاڵاکەی پوچەڵکردەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە