پارتی و یەکێتی: بە یەک هەڵوێستی دەچینە بەغداد

15   خولەک پێش ئێستا  9 جار خوێنراوەتەوە

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانیدا کۆبوونەوە و جەختیان لە گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەشداریکردن بە یەکهەڵوێستی لە کۆبوونەوەکەی 1ـی کانوونی یەکەمی بەغدا و بەرگریکردنی هاوبەش لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانیدا، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی تازەی عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکخستنی هەڵوێست بەرامبەر بە پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵەکاندا."


راگەیێندراوی كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان:


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2026/11/28 ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌ پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 2026/12/1 كه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به‌ هاوبه‌شی به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە