پاسەوانی سنووری عێراق: دەستمانکردووە بە داخستنی دەروازە نافەرمییەکان

44   خولەک پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی ئەوان پاراستنی سنوورەکانە و داخستنی دەروازە نافەرمییەکانیش بە هێزەکانیان سپێردراوە، بۆیە دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەکان.

فەریق محەممەد وەهاب سەکر، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ دەروازە فەرمییەکان ئەرکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور نییە و ئەوەیان پەیوەندی بە دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە هەیە.

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە هێزەکانمان هەنگاوی زۆری باشی ناوە بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی هۆی چاودێریکردنی پێشکەوتوو و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هاوکات لە پشتی ئەوانیش هێزەکانی سوپا، حەشد و پێشمەرگە هەن.

فەریق محەممەد وەهاب سەکر ئاشکرای کرد، هەوڵ و ڕێنمایی هەیە بۆ "یەکخستن و بەناوەندیکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەروازەکانی دیکەی عێراق."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە