نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشان بووە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 242 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشان بووە.

نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی رۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە."

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای پێشکەوتنی بۆ شارەکە خواستووە و دەڵێت: "هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە