مەسرور بارزانی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان چی دەڵێت؟
24 خولەک پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی زیانەکانی لافاو و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، مووچە، کاراکردنەوەی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکە قسەی کرد.
مەسرور بارزانی، لەربارەی ئامادەییان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا پەرلەمانێکی کارامان هەیە و دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک بیەوێت گفتوگۆ بکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، "بەڵێنیان بە ئێمە داوە مووچە مسۆگەر بێت".
مەسرور بارزانی لەبارەی دیدگەی ئەمریکا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ تۆم باراک رایگەیاند، "ئەمریکا لەگەڵ هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتووە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاماژەی بەوەدا، "بە تووندی سەرکۆنە کراوە و لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە، داواکاریمان ئەوەیە ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە سزا بدرێن".
|