نەتانیاهۆ: تەنها ڕێگا ئەوەیە دەسەڵاتی ئێستای تاران بڕووخێنرێت
59 خولەک پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامانجییەتی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، بەتەواوی کۆتایی بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەمریکا و جیهان بهێنێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەدات کە تەلئەبیب واشنتن هەنگاوی جددییان ناوە بۆ سەرخستنی ئامانجەکانیان. لەم چوارچێوەیەشدا لە ڕێگەی سەربازی و سزای داراییەوە فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر تاران.
بنیامین نەتانیاهۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: تەنیا ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و مەترسییەکان ئەوەیە، سیستەمی حوکمڕانیی ئێران بەتەواوی بگۆڕدرێت و دەسەڵاتی ئێستای تاران بڕووخێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێی وایە دەسەڵاتدارانی تاران زیاتر گرنگی بە تۆڕە هەرێمییەکانیان دەدەن، بەتایبەتی حیزبوڵڵا و حووسییەکان، لە بەرامبەردا خەڵکی خۆیان پەراوێز خستووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییانی ئێران خاوەنی مێژوو، کولتوور و شارستانییەتێکی گەورەن. هاوکات هۆشداریش دەدات کە ئێران سەرقاڵی دروستکردنی مووشەکێکی بالیستییە کە توانای هەیە بگاتە نێو خاکی ئەمریکا.
|