كاركردن لەشەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  405 جار خوێنراوەتەوە

كاركردن لەشەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامەو ئەندازیاری سەرپەرشتیاری شەقامەكەش دەڵێت: "كاری قیرتاوكردن و كۆنكریت لەهەر چوار بەشی شەقامەكە دەستیپێكردووەو بەردەوامیش دەبێت".

كاركردن لەشەقامی 100 مەتری كەناسراوە بەشەقامی شاڕێیی بابان بەردەوامەو تاژان ئەنوەر ئەندازیاری سەرپەرشتیاری شەقامەكە رایگەیاند: "لەدوێنێ یەك شەممە 16-3-2025، كاری قیرتاوكردن و كۆنكریت لەهەر چوار بەشی شەقامەكە، كەپێكهاتووە لەهەردوو شەقامی سەرەكی و هەردوو شەقامی خزمەتگوزاری دەستیپێكردووەو بەردەوام دەبێت".

راشیگەیاند: "پێشتر لەبەر نالەباری كەشوهەوا كاركردن لەشەقامەكە خاوبووبووەوە، بەڵام لەمڕۆوە كاركردن لەشەقامی 100 مەتری بەتەواوی دەستیپێكردووەتەوە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە