مەزڵوم عەبدی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات

18   کاتژمێر پێش ئێستا  199 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەئامانجگرتنی جوتیارێک و منداڵەکانی لەلایەن تورکیاوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە لەسەر حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، دەشڵێت، "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن و ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستی".

مەزڵوم عەبدی، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی بێتاوان دەکەین، کە لە بۆردومانێكی تورکیادا تەواوی خێزانێک لە گوندەواری کۆبانی گیانیان لەدەستدا، هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەئامانجگرتنی جوتیارێک و منداڵەکانی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، پێویستە لەسەر حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە کوشتنی هاوڵاتیانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە". 

مەزڵوم كۆبانێ باسی لەوەشكرد، "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن. ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستیەکی ڕەها بۆ سەرکەوتنی قۆناغی ئینتقالی بەرەو سوریایەکی سەقامگیر و ئارام".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە