بە پێنج مووشەک هێرش کرایە سەر سلێمانی و هەڵەبجە

37   خولەک پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پێنج مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیانی بە پێنج  مووشەک هێرش کرایە سەر چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و زیانی گیانی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، 3 مووشەک ئاراستەی زڕگوێزەڵە لە پارێزگای سلێمانی کراون، مووشەکێک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەر بە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتە خوارەوە. مووشەکێکی دیکەش لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە.

ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان لە دوای هێرشەکان لە شوێنەکان نزیک نەبنەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو، بە 983 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 156 کەسیش بریندار بوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە