"مامۆستای زانکۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خوێندکاری خۆی نەکات"

1     کاتژمێر پێش ئێستا  175 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆ بڵاودەکاتەوە..

“ئەگەر هاتوو پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خوێندکاری خۆی لە کاتی ماوەی خوێندیدا ئەنجام بدات، پێویستە مامۆستا بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی بەش و کۆلێژ/پەیمانگەکەی و مافی وانەوتنەوەی لەو بەشە نابێت.”

لە پێناو دیاریکردنى ستاندارەکانى رەفتارى پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتارى قوتابیان/ خوێندکارانى زانکۆ لە خوێندنى بەرایی و خوێندنى باڵا و بۆردى کوردستانى، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندکارانی زانکۆ)ی ئیمزاکرد.

ئامانج لە دەرکردنی ئەم رێکارە بریتییە لە پاراستنى بەرژەوەندی گشتى و فەراهەمکردنى شەفافیەت و یەکسانى و دادپەروەرى و دیاریکردنی ئاکار و رەفتارى پیشەیی رەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناغەکانى پڕۆسەى خوێندندا، لە گشت زانکۆ و ئەنجومەن و دەستە و کۆلێژی زانکۆیی و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.

بۆ بینینى دەقى (ڕێکاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆ) کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە؛  


   ئەمانەش بخوێنەرەوە