بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کەرتی تایبەت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کەرتی تایبەت و ژمارەیەک بڕیاری دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەقائیعی کوردستاندا بلاوکرانەوە و بە فەرمی کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی داد ژمارە 346ی رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بڕیارەکانی حکومەتیان تێدا ڕادەگەیەندرێت.

لە ڕۆژنامەکەدا بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت، بڕیاری داشکانی رێژەی لە (٪50)ی قەرزی کۆنی کارەبا، بڕیاری تایبەت بە مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە، ژمارەیەک رێنمای وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە و بەوەش کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە