چەند بڕیارێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی بەنزین

1     کاتژمێر پێش ئێستا  32 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دا. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم راسپاردن کە لە زووترین کاتدا، چارەسەریی ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت."

بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی بەنزینەوە:

یەکەم: نرخی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و جۆریی بەنزین.

دووەم: پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و موحەسەن) بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و رێگریش بکرێت له قازانجى ناڕەوا.هەروەها ئاسانکاریش بکرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بەکار دەهێنرێن.

سێیەم: داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین کە رێژەی پێویستی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا 50 هەزار بەرمیلە، زیاد بکات بۆ  126.7 هەزار بەرمیل بە پێی رێژەی %12.67ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریکراوە. 

چوارەم: رێگری لە قۆرخکاریی لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە