بەم زووانە ناونووسین بۆ حەجی 2027 دەستپێدەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  82 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەرگای ناونووسین بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 بە ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات بەڵگەنامە رەسمییەکانیان ئامادە بکەن.

وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند؛ بە مەبەستی ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2027، لە ماوەیەکی نزیکدا دەرگای ناونووسین بەڕووی ئەو هاوڵاتییانەدا دەکرێتەوە کە خوازیارن گەشتی حەج ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکانیان بۆ پرۆسەکە تەواو کردووە، راشیگەیاند کە ناونووسینەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت.

حەج و عومرەی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات پێشوەختە بەڵگەنامە پێویستەکانیان ئامادە بکەن، لەوانەش (پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و ژمارەی بێ هاوتای کەسی – UPIN)، بۆ ئەوەی لە کاتی کردنەوەی سیستمەکەدا بە بێ هیچ کێشە و گرفتێک بتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە