مەسرور بارزانی: کورد دۆستایەتی لیندسی گراهام لە بیر ناکات

41   خولەک پێش ئێستا  19 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەلی کوردستان هەمیشە دۆستایەتی و پاڵپشتی ئەویان لەبیرە.

مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەیدا کەلە سەکۆی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە زانیم کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام. لە دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و ئازیزانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەکەم”.

دەشڵێت: “گەلی کوردستان هەمیشە دۆستایەتی و پاڵپشتی ئەویان لەبیرە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، 11ی تەممووز، سیناتۆر گراهام بەهۆی نەخۆشییەکی کورت و کتوپڕەوە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە