ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر نەكرێت چی ڕوودەدات؟

45   خولەک پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی و شەكرە رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان كرا پێویستە زوو چارەسەر بكرێ ئەگەرنا كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەكە.

د. داهات حەوێزی بڵاویكردووەتەوە:

-هەركاتێك غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان كرا پێویستە زوو چارەسەر بكرێ ئەگەرنا كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەكە ئەكات وەكو:

-گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسەتوندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شكڵەوە ناشرین ئەبێت

-چارەسەر نەكردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەرجگەر و گیرانی بۆڕیەكانی دڵ و گرژبونی ماسولكەی دڵ و بەرزبونەوەی زەخت و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بونی دڵ.

-یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی قەڵەوی بریتیە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر كەسەكە هەوڵی خۆلاوازكردنیش بدات، ناتوانێ تاكو چارەسەری غودەكەی نەكات.

-ئەو كەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە دایمە هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولە كردنی پەلەكان بكەن.

-غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆكی لە ئافرەتان و پیاوان. ئافرەتانی سكپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەكەیان نەكەن لەوانەیە ببێتەهۆی تێكچونی ئەندامەكانی جەستە و لەدایكبونی پێشوەخت و لەبارچوون.

-غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بكرێ چونكە ئەبێتە هۆی هەندێ حاڵەت درێژخایەنی وەكو كەم خوێنی وقەبزی و قژەڵوەرین. 

-ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێ لەوانەیه  ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێكچوونی میزاج و دڵتەنگی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە