رێواز فایهق: بەشێکی پەرلەمانتاران دەڵاڵ و نێوەندگیرن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
166 جار خوێنراوەتەوە
د. رێواز فایهق، سهرۆكی پێشوی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، دەرکەوت بەشێکی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەك ئەو ئەرکە جێبەجێ ناکەن بگرە "دەڵاڵ و نێوەندگیرن لە نێوان بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و سەرمایەداراندا".
د. رێواز فایهق له نوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی بهناونیشنانی "پەرلەمانتار" نوسیویهتی، "ئەسڵ ئەوەیە، پەرلەمانتار ئەوەندەی لە توانایدایە، چاودێر بێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ماڵی گشتی بۆ خۆی نەپێچێتەوە، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت بەشێکی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەك ئەو ئەرکە جێبەجێ ناکەن بگرە دەڵاڵ و نێوەندگیرن لە نێوان بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و سەرمایەداراندا و پێکەوە بە جیاوازی نەتەوە، ئایین، ئایینزا، تۆڕی گەندەڵی و بەرتیل و خاوە و شیرینی وەرگرتنیان دروستکردوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێشتر لەسەر ئاستی عێراق بەگشتی، گوێمان لەو هەواڵانە دەبو، کە کەسانێك هەن، نە لە قانون دەزانن، نە دانوستانکارێکی باشن، نە لە ئابوری شارەزان، نە دەزانن پرۆژە یاسایەک بنوسن نە دەتوانن پرسیارێکی پەرلەمانی ئامادەبکەن نە سەرەواوێکی پەیوەندیدار بەکاری پەرلەمانی لە مێشکیاندایە و نە فێریش دەبن، کەچی ئامادەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمان هێندەی کۆکراوەی موچەی 10 ساڵی ئەندام پەرلەمانی پارە خەرج بکەن".
د. رێواز فایهق دهڵێت، "جاران سەرمان لەو هاوکێشە ژمارەییە دەرنەدەچو، ئێستا جوان بۆمان ڕونبوەوە کە ئەوانە زۆرێکیان دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن و خاوە و شیرینی وەردەگرن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە موچەکانیانە".
|