حکومەتی عێراق ژمارهی بهرپرسه دهستگیركراوهكانی ئاشکرا کرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا
213 جار خوێنراوەتەوە
دهستهی دەستپاکی عێراق رایگهیاند، دەستی کردوە بە ڕێوشوێنە توندوتۆڵ و یەکلاکەرەوەکانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە دادوەرییانەی کە دژی ژمارەیەک تۆمەتبار دهرچوه، هاوكات سهرچاوهیهك له ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق دهڵێت، تاوهكو ئێستا 47 كهس بە تۆمەتی گەندەڵی لە نێویاندا ئەندام پەرلەمان و بەرپرسان دەستگیرکراون.
دهستهی دەستپاکی عێراق له یهكهمین راگهیهندراودا لهبارهی ئۆپهراسیۆنهكهی شهوی رابردوی بهغدا، رایگهیاند، دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی دەستی کردوە بە ڕێوشوێنە توندوتۆڵ و یەکلاکەرەوەکانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە دادوەرییانەی کە دژی ژمارەیەک تۆمەتبار بە دەستدرێژیکردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی دەرچون.
دەستەکە جەخت دەکاتەوە ئەو دەستکەوتە بەرهەمی یەکخستنی هەوڵە هاوبەش و تەواوکارییەکانی نێوان هەر سێ دەسەڵاتەکە (دادوەری، جێبەجێکردن، یاسادانان)ە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستەکەدا، کە ڕاستەوخۆ بوەتە هۆی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە، وەک دەرئەنجامی پرۆسەکانی بەدواداچون، وردبینی و چاودێریی بەردەوام و بێوچانی لایەنە ناوبراوەکان.
دەستەی دەستپاکی عێراق پێداگری دەکاتەوە لەسەر ئەوەی سەرجەم رێوشوێنەکانی بە وردی لە ژێر چەتری یاسا و بەپێی حوکمەکانی یاسا جێبەجێ دەکرێن و ئاماژە بەوە دەکات کە هێز و ورەی خۆی لەمانەی خوارەوە وەردەگرێت، پشتگیریی ڕەهای گەل و سەروەریی یاسا، پاڵپشتی بێ سنور و بەردەوامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە هەمانکاتدا، دەستەکە پەرۆشیی تەواو و پابەندبونی نەگۆڕی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە وردەکارییەکانی کار و ڕێوشوێنەکانی بە وردی و شەفافییەت، بەپێی ئەوەی یاسا و ڕێساکانی بەرکار ڕێگەی پێدەدەن.
ئاژانسی ههواڵی عێراق لهزاری سهرچاوهیهك له حكومهتی عێراقهوه رایگهیاند، 47 تۆمەتبار بە تۆمەتی گەندەڵی لە نێویاندا ئەندام پەرلەمان و بەرپرسان دەستگیرکراون.
|