هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار ئاشکرا دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دابەزیی و شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت، "تەنیا دەنگۆیەک بازاڕی شێواندووە".
نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار چەند رؤژێکە بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێ و جێگیر نەماوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ نرخی "100 دۆلار بە زیاتر لە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە".
ئومێد هەورامی شارەزای ئابووری لەبارەی ناجێگری بەهای دینار بە رانبەر بە دۆلار بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند "دوای گۆڕین ولادانی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و دانانی نزار حەسەن لە جێگای دەنگۆیەک لە ناو بازارەکانی دراو بڵاو بووەتەوە، گوایە لە مانگی 9ی ئەمساڵ بەدواوە، بانکی ناوەندی عیراق 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار نافرۆشێت و نرخەکەی بۆ 145 هەزار دینار دەگۆڕێت، ئەوەش نرخی دیناری بەرانبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە، لەکاتێکدا تەنها دەنگۆیە و هیچ بریارێکی فەرمی حکومی لەوبارەیەوە لە ئارادا نیە.
لە دوای دەستبەکار بوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، گشارە ئابوورییەکانی سەر عیراق زیادیان کردووە و هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەو سەقامگیرکردنی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار دەستیان پێکردووە.
هاوکات کە چەند رۆژی رابردووشدا عەلی زەیدی، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراقی لە پۆستەکەی دوورخستەوە ئەوەش بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندووە.
|