ئەم ساڵ 29 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون

1     کاتژمێر پێش ئێستا  35 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاماری خنکانی ئەم ساڵی ئاشکرا کردووە و بەپێی ئامارەکە، تا ئێستا 29 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ئەم ساڵ 29 رووداوی خنکان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. لەو ژمارەیە تەرمی هەر 29 کەسەکەیان دۆزراوەتەوە،

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکان بۆ "کەمتەرخەمی، نەزانینی مەلەوانی و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان" دەگەڕێتەوە. وتیشی، "لە هەموو شوێنەکان تابلۆی هۆشداریمان داناوە، بەڵام خەڵک پابەند نابن."

بەپێی داتای فەرمی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، دابەشبوونی 29 رووداوەکەی خنکان بەم شێوەیە:

زاخۆ: 8 کەس
هەولێر: 7 کەس
سۆران: 4 کەس
هەڵەبجە: 3 کەس
سلێمانی: 3 کەس
دهۆک: 2 کەس
راپەڕین: 1 کەس
گەرمیان: 1 کەس
کۆی گشتی: 29 کەس


   ئەمانەش بخوێنەرەوە