یاسایەک بۆ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لەکوردستان دەردەکرێت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  39 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کارەکانیان بۆ رێکخستنی سۆشیاڵ میدیا گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی و داوای داخستن یان سنوردار کردنی توندی تیکتۆکیش دەکرێت.
 
ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاندووە "پێویستە یاسایەک بۆ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا هەبێت و رەشنووسێکمان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئامادە کردووە، دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی دەکەین تا سنوورێک بۆ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا هەبێت و سزا بۆ خراپ بەکارهێنەرانی دیاری بکرێت."
 
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەزموونی وڵاتانی جیهان کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئەوان چۆن مامەڵە لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت تیکتۆک دەکەن، تاوەکو یاساکەی هەرێمی کوردستان هاوتای پێوەرە جیهانییەکان بێت.
 
هاوکات ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رووداوی راگەیاند: "سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی تیکتۆک مەترسییەکی گەورەی لەسەر بەها کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە بۆیە پێویستە ئەو ئەپە دابخرێ یان سنووردار بکرێت."
 
وتەبێژی وەزارەتی کار هۆشداری دەدات، "تیکتۆک بووەتە شوێنێک بۆ پەیداکردنی پارە و رۆژ دوای رۆژ بەکارهێنەری زیاتر دەبن کە بەشێکی زۆریان منداڵن".
 
 داواش دەکات سانسۆر بخرێتە سەر ڤیدیۆکان و سزای پێبژاردنی تووندیان بۆ دابنرێ


   ئەمانەش بخوێنەرەوە