قەیس خەز عەلی لە حەشدی شەعبی جیابوویەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  28 جار خوێنراوەتەوە

بۆ خۆپاراستن لە هەڕەشەکانی ئەمریکا، قەیس خەزعەلیش بڕیاری دا هێزەکانی بخاتە ژێر ڕکێفی حکومەتی عێراقەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەسائیبى ئەھلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، بڕیاری دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەشدی شەعبی ھەڵبوەشێنێتەوە و ھێزەکەی بخاتە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.

عەسائیب ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەیەکی چوار کەسیی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکهێناوە کە ئەرکیان هەژمارکردنی ئەندام و چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و هەموو پێداویستییە لۆجستییەکان و پاشان پەیوەندیکردنیان بە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.

مانگی ڕابردووش موقتەدا سەدر بڕیاری دا سەرایا سەلام بخاتە ژێر ڕکێفی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.

ئەم هەنگاوەی قەیس خەزعەلی دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک هات بەسەر دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی باراک هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق.

پێشتریش ئەمریکا جەختیکردبووە کە ڕێ نادەن میلیشیاکان بەشداری لە حکومەتی عێراقدا بکەن و داواشی لە بەغدا کرد کە هەڵیانبوەشینێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە