عێراق: ئاسایشی سعودیه و ئیمارات هێڵی سوره
1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه تایبه‌ته‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر سعودیه و ئیمارات پێكهاتوه، كار له‌سه‌ر به‌دواداچون بۆ داتا و به‌ڵگه‌كان ده‌كات به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردو وڵات و ده‌شڵێت، "كاره‌كان به وردی ئه‌نجامده‌درێن به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی به‌په‌له بۆ ئه‌نجامه‌كان دیاریبكرێت، ئاسایشی ئه‌و دو وڵاته‌ش بۆ ئێمه هێڵی سوره".
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه به ڕێگه‌پێدانی ته‌واوه‌وه كارده‌كات، هه‌ركاتێكیش كاره‌كانی كۆتاییان هات، به شه‌فافیه‌تێكی ته‌واوه‌وه ئه‌نجامه‌كانی ده‌خرێنه به‌رده‌م فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ڕایگشتی"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕونه و لێكدانه‌وه قبوڵ ناكات، به‌و پێیه‌ی ئاسایشی براكانمان هێڵی سوره".
نو‌عمان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌وڵه‌ت ڕێگه به هیچ هه‌ڵوێستێك نادات كه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بێت و هه‌ركه‌سێك سه‌لمێندرا كه به‌شداره، به پێی یاسا ده‌رئه‌نجامه یاسایی و سه‌ربازییه ته‌واوه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت و بە یاسای تیرۆر سزا دەدەرێت"، جه‌ختیكرده‌وه كه "قۆرخكاری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر چه‌ك دروشمێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو ستراتیژییه‌كی ئه‌منییه كه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت".
سه‌باح نو‌عمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "پلانی مه‌یدانی له‌ڕێگه‌ی چالاككردنی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه چالاكه‌كان و دوباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی جێگیركردنی ئه‌منی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستیپێكردوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەفتەی ڕابردوو، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی "ئه‌و كرده تاوانكارییه‌ی سعودیه و ئیماراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی كرده ئامانج" نوێكرده‌وه، "لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاراسته‌ی بارودۆخی ئه‌و هێرشه تاوانكارییانه و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای لێكۆڵینه‌وه كردوه".
|