عێراق داخستنی تەواوه‌تی ئاسمانه‌كه‌ی درێژكرده‌وه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم فڕۆکە هاتو و ڕۆیشتن و ترانزێتی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر راگه‌یاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه، گه‌شته‌كانی ئاسمانی له کاتژمێر 12:00ی شەوی پێنجشەممە تا کاتژمێر 12:00ی شەوی یەکشەممە (22ی 3ی 2026)، به داخراوی ده‌مێنێته‌وه، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
گه‌شته‌كانی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 28ی شوباتی ئه‌مساڵ به ته‌واوی راگیراوه و له‌وكاته‌وه دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هه‌ر 72 كاتژمێرێك راگرتنه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه.
|