هەواڵە ناخۆشەکە گەیشتە مەدرید

1     کاتژمێر پێش ئێستا  6 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی بردنەوە لە مانچێستەر سیتی بۆ جاری دووەم لەسەریەک و گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامپیۆنزلیگ دڵی هەموو مەدریدییەکانی خۆش کرد، بەڵام هەواڵێکی ناخۆش گەیشتووەتە ئەو شارە و لەوانەیە ببێتە مایەی نیگەرانی هەموو مەدریدییەکان.
 
نهێنییەکی شۆکهێنەر لەپشت گۆڕینی تیبۆ کۆرتوا لەنێوان هەردوو گێمی یاریی لووتکەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی هەیە و گۆڵپارێزەکە مەترسی لەسەرە.
 
سەرەڕای ئەوەی دوای یارییەکە، ئەلڤارۆ ئەربێلوا رایگەیاند کە کۆرتوا سەلامەتە و بۆ یاریی دێربیی مەدرید ئامادەیە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گۆڵپارێزەکەی مێرێنگی پێکانی هەیە و ئەمڕۆ لە مەدرید پشکنینی بۆ دەکرێت، ئینجا دیار دەکەوێت کە پێکانەکەی چییە و چۆنە و ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند دەبێت.
 
ریال مەدرید گورزێکی بەهێزی بەرکەوت لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی تووشی پێکان بوو، و ناچاربوو لە نێوان هەردوو گێمدا یاریگە جێبهێڵێت بەهۆی ماندوێتیی ماسوولکەییەوە.
 
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، بۆیە ئاندرێ لونین وەک جێگرەوەی ئەو هاتە ناوەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای ستافی تەکنیکی سەبارەت بە باری جەستەیی کۆرتوا پێش قۆناخە یەکلاکەرەوەکانی وەرزەکە.
 
پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە کۆرتوا لە ماسوولکەی نزیککەرەوەی رانی راستیدا تووشی پێکان بووە، بڕیاریشە بە گەڕانەوەی تیپەکە بۆ مەدرید پشکنینی وردتری بۆ بکرێت بۆ دیاریکردنی ماوەی دوورکەوتنەوەی بە وردی.
 
ئەم پێکانە ژمارەی یاریزانە دابڕاوەکانی ریال مەدریدی بۆ هەشت یاریزان زیاد کرد، ئەمەش لە کاتی بەردەوامیی دابڕانی چەندین ناوی دیار بەهۆی پێکانەوە، کە  ئەرکی یانەکەی بۆ کێبڕکێکردن لەسەر چامپیۆنزلیگ و لالیگا ئاڵۆزتر دەکات.
 
بەرپرسانی ریال مەدرید و راهێنەری یانەکە رایانگەیاندووە کە کۆرتوا پێکانی نییە و تەنیا بەهۆی گوشاری ماسوولکەیی نەیتوانیوە بەردەوام بێت لە یاریکردن، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە باس لەوە دەکەن کلە ئەمڕۆ پشکنینی زیاتر و وردتر بۆ کۆرتوا دەکرێت و دەردەکەوێت کە دۆخی پێکانەکەی چۆنە.
 
هەروەها پێشتر فێرلان مێندیی بەرگریکار تووشی پێکانێکی نوێ بوو کە بەردەوام کێشەی ماسوولکەیی هەیە، ئەمەش گوشارێکی زیاتری خستە سەر هێڵی بەرگریی تیپەکە.
 
ستافی تەکنیکی هیوادارن هەندێک لە یاریزانە پێکراوەکان پێش رووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوەکانی داهاتوو بگەڕێنەوە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتە گەورەکان، کە چارەنووسی ئەم وەرزە دیاری دەکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە