موجتەبا خامنەیی پێشنیازێکی ئەمریکای ڕەتکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پێشنیازانەی رەتکردوهتەوە کە لە لایەن دو وڵاتی نێوەندگیرییەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان یان گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا گەیاندراون بە تاران.
بەرپرسێکی باڵای ئێران به ئاژانسی رۆیتهرز-ی راگهیاندوه، "هەڵوێستی موجتەبا خامنەیی سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر پتەو و جددی بو لە یەکەمین دیداری خۆیدا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە"، بهڵام ڕونی نەکردەوە کە ئایا ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی شەخسی بەشداری کۆبونەوەکە بوە یان نا.
ئهو بهرپرسه باسی لهوهكردوه، ڕێبهری باڵای ئێران وتویهتی، "کاتی گونجاو نییە بۆ ئاشتی و پێویستە ئەمریکا و ئیسرائیل شکست بهێنن و قەرەبوی ئێران بکەنەوە".
سێ سەرچاوەی ئاگادار لە 14ی ئهم مانگه بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-یان ڕاگەیاندوە، ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی هاوپەیمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕەتکردەوە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی دیپلۆماسی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.
|