لاریجانی: تیمی ئێپستین پلان بۆ هێرشێکی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر دادەڕێژن

1     کاتژمێر پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هۆشداری دەدات لە ئەگەری داڕشتنی پلانێکی تیرۆریستیی "مەترسیدار" دژی ئەمریکا، بۆ ئەوەی دواتر تاران بەو کارە تۆمەتبار بکرێ و دەشڵێت، "ئێران جەنگی لەگەڵ گەلی ئەمریکا نییە."
 
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، زانیاریی هەیە کە هەندێک لە ئەندامانی "تیمی ئێپستین" سەرقاڵی داڕشتنی "پیلانێکی تیرۆریستین" بۆ دروستکردنی رووداوێکی هاوشێوەی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر، تاوەکو لەو رێگەیەوە تۆمەتەکە بخەنە ئەستۆی ئێران.
 
لاریجانی باس لەوە دەکات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بنەڕەتدا دژی هەر کردەیەکی تیرۆریستییە و گوتی، "ئێمە جەنگمان لەگەڵ گەلی ئەمریکا نییە، بەڵکو ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بەرگریکردنە لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەمان."
 
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، تاران لە پرۆسەی بەرگریکردندا "زۆر بەهێز و سەرسەختە" و ئامانجیان تەمبێکردنی ئەو لایەنانەیە کە هێرشیان کردووەتە سەر ئێران.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە