هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی
2 کاتژمێر پێش ئێستا
237 جار خوێنراوەتەوە
لە سنووری پارێزگاى نەینەوا بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای لیوای 50ی حەشدی شەعبی و کەسێک بریندار بووە.
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی کراوە.
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە رووداوی راگەیاندووە، ئەو بۆردومانە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کراوە و لەدژی ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی بووە کە لە گوندی خەزنەی سنووری ناحیەی بەرەلەیە.
لیوای 50ی حەشدی شەعبی تایبەتە بە کوردانی شەبەک لە سنووری دەشتی نەینەوا.
محەممەد کاکەیی وتی: "بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسێک لەو هێرشەدا بریندار بووە".
لە پارێزگای نەینەوا جگە لە سوپا و پۆلیس، حەشدی شەعبی بەشێکە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەو پارێزگایە.
|