وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: دوای سوریا، سه‌ره‌ی عێراقه
11 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای سوریا، ده‌ستیان به‌تاڵ ده‌بێت بۆ بونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له عێراق و داواشیكرد، حكومه‌تی عێراق بڕیاری ژیرانه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
هاكان فیدان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی توركی رایگه‌یاند، "رێڕه‌وێكی عێراق له‌دوای سوریاوه هه‌یه سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هیوادارین ئه‌وانیش به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه".
وتیشی، "دوای ته‌واوبون و له‌ناوبردنی باڵی سوریای په‌كه‌كه، باڵی عێراقی په‌كه‌كه‌ش هه‌یه، هیوادارین حكومه‌تی عێراقیش سود له له ئه‌زمونی سوریا وه‌ربگرێت و بڕیارێكی ژیرانه‌تر بده‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ریه و ده‌بێت هه‌ژمونی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق له‌ئێستادا حساباتی ناوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌باره‌ت به ئێران، هاكان فیدان وتی، "له ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی جه‌نگ بۆ سه‌ر ئێران له‌ئارادا نیه و ڕژێمی ئێرانیش له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه ناڕوخێت".
|