مەزڵووم عەبدی: ئه‌م كرده‌وانه دانوستانه‌كان تێكده‌ده‌ن
20 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژه‌دان به‌شه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی چاره‌سه‌ری تاكلایه‌نه جێگه‌ی قبوڵكردن نیه و ده‌شڵێت، "جێگیركردنی تانك و تۆپخانه له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، تۆپباران و ئاواره‌بونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك و هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌رفه‌تی دانوستان تێكده‌ده‌ن".
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "درێژه‌دان به شه‌ڕ و زمانی توند بۆ سه‌پاندنی چاره‌سه‌ری تاكلایه‌نه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و پێشتریش بوه‌ته هۆی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ له كه‌ناراوه‌كانی سوریا و سوه‌یدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جێگیركردنی تانك و تۆپخانه له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، تۆپباران و ئاواره‌بونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێچه‌ك و هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان له كاتی پرۆسه‌ی دانوستاندا، ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن تێكده‌ده‌ن و زه‌مینه بۆ گۆڕانكارییه مه‌ترسیداره‌كانی دیمۆگرافی ده‌ڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ش كه له دو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا گیریانخواردوه، روبه‌ڕوی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌نه‌وه".
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان له شێخمه‌قسود و ئه‌شره‌فیه وه‌ستاوین، چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ هه‌مولایه‌نه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه.
ئاسایشی ناوخۆی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه بڵاویکردەوە، له هێرشه‌كانی سێ رۆژی رابردووی گروپه‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان 12 كه‌س شه‌هیدبون و 64 كه‌سیش برینداربون.
|