چۆن لە زستاندا رێگە لە زیادبوونی کێشی جەستەت دەگری؟
2026-01-07
72 جار خوێنراوەتەوە
زستانان ئەگەری کێش زیادبوون زۆرە، بەمەش دەشێت کەسەکە دووچاری قەڵەوی ببێتەوە، تەنانەت بۆ ئەوانەشی کە لە هاویندا کێشیان دابەزاندووە مەترسیدارە، چونکە دەشێت کێشەکەیان لە وەرزی زستاندا زیاد ببێتەوە.
هەریەک لە ناوەندەکانی مایۆکلینیکی پزیشکی و کلیڤلاندی ئەمریکی ئەم رێگەیانەی خوارەوە پەسند دەکەن بۆ ئەوەی تاک رێگری بکات لە زیادبوونی کێشی لە وەرزی زستاندا؛
1- رێژیمێکی خۆراکیی تەندروست پەیڕەو بکرێت و ئەمانە بخورێن؛
- سەوزە و میوە
- دانەوێڵەی تەواو
- مریشک و ماسی
- ئاڤۆکادۆ، زەیتی زەیتوون و گوێز
- شۆربای سەوزەکان
- نیسک
2- جووڵە و چالاکیی جەستەیی زیاتر؛ هەوڵ بدرێت هەفتانە لانیکەم 150 بۆ 300 خولەک وەرزشی مامناوەند هەبێت بەتایبەت (پیاسەکردن، راکردن، یۆگا، پایسکیلسواری و مەلەکردن).
3- خواردنەوەی ئاوی پێویست؛ هەموو بەیانییەک پەرداخێ ئاو بخۆرەوە، پاشان بایەخ بە ئاوی گەرم بدرێت و لەگەڵ چای نەعنا و لیمۆ تێکەڵ بکرێت.
4- کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی و ئەنجامدانی وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە؛ بەتایبەت مێدیتەیشن، یۆگا، مانەوە لەنێو سرووشت و بەسەربردنی کات لەگەڵ خزم و کەسوکار.
5- رێکخستنی کاتی خەو؛ پێویستە لانیکەم 7 کاژێر خەو هەبێت، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە لە رێکخستنی کێشی جەستە، ئەمەش بە دوورکەوتنەوە لە شاشەکان لە پێش خەوتن و نەخواردنی کافاین لەکاتی ئێوارە و شەوان، پاشانیش
6- بۆ دابەزاندنی کێش راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بکرێت.
7- دوورکەوتنەوە لە کحول
|