سەرجەم کاروبارەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێن

2   کاتژمێر پێش ئێستا  16 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، سەرجەم کاروبارەکانی ژمێریاری رادەگیرێت.
 
هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیانی کردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، سەرجەم کاروبارەکانی ژمێریاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە، رادەگیرێت.
 
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، راگرتنی مامەڵەی ژمێریارییەکان، ئەمڕۆ 23ی 12ی 2025 لە کاژێر 13:00ی دوای نیوەڕۆ رادەگیرێت.
 
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ٧ڕۆژی راگەیاند: "ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ، بەهۆی پاکتاوی حیساباتی گەنجینەوە، مامەڵەکان تاوەکو دوای سەری ساڵ رادەگیرێت."
 
بەهمەن عەبدوڵا دەشڵێت ، "لە 2ی 1ی 2026 کە دەکاتە یەکەم رۆژی دەوام، کاروبارەکانی ژمێریاریی هاتووچۆ دەستپێدەکاتەوە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە