دانەغاز دوو ملیۆن دۆلار دەداتە زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ
3 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، بڕیاریداوه بڕی دو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی (نزیكه‌ی دو ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی) بداته خێزانه زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ، ده‌شڵێت، پابه‌ندبونی خۆیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵێك له‌پێناو پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌غازی- عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، باسی لهوهكردوه، "له هه‌ستێكی قوڵ و به‌رپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی، كۆمپانیای دانه‌غاز و هیلال پترۆلیۆم ده‌ستپێشخه‌ریان كردوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كی دارایی به بڕی دو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی (نزیكه‌ی دو ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی وه‌ك پاڵپشتی خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و هاوكاریه به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "كۆمپانیای دانه‌غاز هیلال پترۆلیۆم پابه‌ندبونی خۆیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵێك له‌پێناو پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه، هه‌روه‌ها بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌ستان له پاڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.
رۆژانی 8ی و 9ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی به‌خوڕی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان لافاو دروستبو، له چه‌مچه‌ماڵ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵان بو، هه‌روها له گه‌رمیانیش منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا، له‌سه‌ر روداوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دروستبو و دوێنێش چوار به‌رپرسی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان راگه‌یاند.
|